كۆشكی ئیلیزێ: ئامادهكارییهكانی لوتکەی نێوان پوتن و بایدن پێنجشەممە دەستپێدەکهن
ماكرۆن پێشنیازێكی كردووه
K24- ههولێر:
کرملن ئاشكرای دهكات، هێشتا زۆر زووە باس لە رێکخستنی کۆبوونەوەی لوتکەیی لە نێوان سەرۆکی رووسیا و ئەمەریکا بكرێت، ئەمەش دوای ئەوە کە پاریس خهریكی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکه له نێوان مۆسكۆ و واشنتن بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان سەبارەت بە ئۆکرانیا راگهیاند.
پاریس رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و هاوتا رووسیەکەی ڤلادمێر پوتن رازیبوون کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی ئەنجام بدەن، تەنیا لە حاڵەتێکدا ئەگەر رووسیا کردەوەی سەربازی دژی ئۆکرانیا ئەنجام نەدات.
کۆشکی ئیلیزێ راگەیەنراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، کۆبوونەوهی لوتکەی نێوان بایدن و پوتن کە ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا پێشنیازی کردووە، فراوان دەکرێت بۆ ئەوەی لایەنە پەیوەندارەکانیش بگرێتەوە.
كۆشكی ئیلیزێ ئاماژەی بەوەش کردووه، ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لوتکەیی نێوان رووسیا و ئەمەریکا رۆژی پێنجشەممە دەستپێدەکات.