بلینكن: رووسیا هێرشی ئاسمانی ده‌كاته سه‌ر ئۆكرانیا
"دیپلۆماتکارانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا کشانەوە بۆ پۆڵەندا"

K24- هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، کشانەوەی دیپلۆماتکارانی وڵاتەکەی بەشێوەیەکی کاتی لە ئۆکرانیاوە بۆ پۆڵەندا راگەیاند.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بەهۆی ناهەمواریی بارودۆخی ئەمنی شاری لڤیڤ، دیپلۆماتکارانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا کشانەوە بۆ پۆڵەندا.
بلینكن راشیگه‌یاند، "دیپلۆماتکارانی ئه‌مه‌ریكا لە پێناو بەردەوامیدان بە کارەکانیان، له حاڵەتی پێویستدا دەگەڕێنەوە ئۆکرانیا".
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئاماژەی به‌وه كرد، "داوا لە هاووڵاتییانمان لە ئۆکرانیا ده‌كه‌ین بەزووترین کات ئه‌و وڵاته جێ بهێڵن، بارودۆخی ئەمنی بەرەوخراپی دەڕوات". گوتیشی: "ئەگەری هێرشی هێزە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆسەر ئۆكرانیا لە ئارادایە و یەکە سەربازییەکانی رووسیا بەردەوامن لە نزیکبوونەوە لە سنوورەکان".
بلینکن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا بڕیاری جێگربوونی یەکەی سەربازیی لە هه‌ردوو کۆماری دۆنێتسک و لوھانسک داوە.
گوتیشی: "داوا لە هاووڵاتییانی نیشتەجێی ئەو دوو هەرێمە دەکەین وریا بن لە ئەگەری روودانی هەر هێرشێکدا ئەو هەرێمانه جێ بهێڵن".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ