ئۆكرانیا داوا له توركیا دهكات دوو گهروو به رووی مۆسكۆدا دابخات
"رووسیا پێشێلکاری کردووە و ئێمەش بەرگری لە خۆمان دەکەین"
K24 – هەولێر
باڵیۆزی ئۆکرانیا لە ئەنقەرە داوا لە تورکیا دەکات هەردوو گەرووی بۆسفۆر و داردانیل بەرامبەر کەشتییە جهنگییهكانی رووسیا رابگرێت، هەروەها داوای لە ئەنقەرەش کرد بەهۆی هێرشەکانی رووسیا سزا بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنیت.
لە هەمان کاتدا، بە گوێرەی رێککەوتنی 1936، ئەنقەرە دەسەڵاتی ئەوەی لە کاتی جەنگ یاخود مەترسی جووڵەی دەریایی لەو دوو گەرووە پەکبخات.
لەسەر ئەو بنەمایەش ڤیسیل بۆدنار باڵیۆزی ئۆکرانیا لە ئەنقەرە داوای لە تورکیا کرد، سەرجەم جووڵەی دەریایی لە هەردوو گەرووی بۆسفۆر و داردانیل رابگرێت و لە هەمان کاتدا سزاش بەسەر رووسیا بسەپێنێت.
پەرلەمانی ئۆکرانیا راگەیاندنی باری نائاسایی لە سەرانسەری ئهو وڵاته پەسەند کرد، جگە لە دوو هەرێمەکەی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە لە ساڵی 2014ـهوه باری نائاسایی تیایاندا راگەیەندراوە.
ڤۆلۆدمێیر زلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامێکدا رایگەیاند: "داوا لە گەلانی ئۆکرانیا دەکەم، ئارام بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە".
گوتیشی: "لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە رووسیا بنکە سەربازییەکانی لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کردووەتەوە ئامانج، دڵنیابن بەرگری لە خۆمان و ئاسایشی ئۆکرانیا دەکەین، داوا دەکەم خەڵک ئارام بن، تا لە تواناماندا هەبێت بەرگری لە خاک و گەلی ئۆکرانیا دەکەین".
سەرۆکی ئۆکرانیا، راشیگەیاند: "رووسیا پێشێلکاری کردووە و ئێمەش بەرگری لە خۆمان دەکەین".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 24/2/2022، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر ئۆکرانیا راگەیاند و سوپای وڵاتەکەی هیرشیان بۆ سەر رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستپێکرد.
Büyükelçi @VasylBodnar: "Türk yönetimine sesleniyorum #Ukrayna’ya yardım ediniz. Çanakkale Boğazı’nın kapatılması için talepte bulunuyoruz. Rus tarafına yaptırım uygulanmasını istiyoruz. Buradaki Rusların hisselerine el konulmasını talep ediyoruz."
— Ukraine in Turkey (@UKRinTR) February 24, 2022