وه‌زيرى به‌رگرى توركيا بۆ كارته‌ر: په‌يه‌ده تيرۆريسته
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا فكرى ئيشيق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ره‌خنه‌ى له پشتيوانى و كۆمه‌كى ئه‌مريكا بۆ رێكخراوى په‌يه‌ده، كه باڵى سوورياى په‌كه‌كه‌يه، گرت و رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى رێگه به گرووپه تيرۆريستييه‌كان نادات له سووريا و عێراق و ناوچه‌ى ديكه‌دا شه‌رعييه‌تيان هه‌بێت.
له ميانى ديداريدا له‌گه‌ڵ ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، كه له برۆكسلى پايته‌ختى به‌لژيكا ئه‌نجامياندا، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا ره‌خنه‌ى له سياسه‌تى ئه‌مريكا له باره‌ى په‌يه‌ده‌وه گرت.
له برۆكسل وه‌زيرانى به‌رگرى وڵاتانى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پرسى شه‌ڕى تيرۆر له عێراق و سووريا تاوتوێ بكه‌ن.
وه‌زيره توركييه‌كه رووى كرده وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا و له ميانه‌ى وته‌كانيدا گوتى: ناكرێت رێگه بدرێت شه‌رعيه‌ت بدرێته گرووپه تيرۆريستييه‌كان، كه توركياى هاوپه‌يمانى ئێوه ده‌كه‌نه ئامانجى كرده‌وه‌كانيان.
هه‌روه‌ها گوتى: توركيا هيچ جياوازييه‌ك له نێوان په‌كه‌كه و په‌يه‌ده‌دا نابينێت و په‌كه‌كه رێكخراوێكى تيرۆريستييه و تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانى چه‌ندين ته‌قينه‌وه له‌م دواييانه و ناكرێت دايببڕين له ململانێكانى سووريا و ئه‌ويش په‌يه‌ده لقێكييه‌تى و ناكرێت رازى بين به‌وه‌ى په‌يه‌ده ببێته هاوبه‌ش له شه‌ڕى داعشدا.