به‌غدا ده‌ڵێت به‌دواى ئه‌نجامده‌رانى كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانى سوننه‌كانه‌وه‌ين
حكومه‌تى عێراق ده‌ڵێت دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى كوژران و ئه‌شكه‌نجه‌دانى سوننه‌كان، هێزه ئه‌منييه‌كان ژماره‌يه‌ك كه‌سيان به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له‌و تاوانانه ده‌ستگيركردووه.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى عێراق ده‌ڵێت دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى كوژران و ئه‌شكه‌نجه‌دانى سوننه‌كان، هێزه ئه‌منييه‌كان ژماره‌يه‌ك كه‌سيان به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له‌و تاوانانه ده‌ستگيركردووه.
گوته‌بێژى حكومه‌تى عێراق، سه‌عد حه‌ديسى رايگه‌ياند، دواى ئه‌وه‌ى پارێزگارى ئه‌نبار رايگه‌ياند كه 49 پياوى سوننه دواى ئه‌وه‌ى خۆيان داوه‌ته ده‌ست گرووپێكى ميليشياى شيعه‌كانه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كراوون، حكومه‌ت ده‌ستيكردووه به لێكۆڵينه‌وه.
سه‌عد حه‌ديسى گوتيشى: ژماره‌يه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگيركراوون.
پێشتر سوهه‌يب راوى پارێزگارى ئه‌نبار رايگه‌ياندبوو، 643 پياوى سوننه دواى راكردنيان له فه‌لوجه‌وه له خێزانه‌كانيان جياكراونه‌ته‌وه و تا ئێستا بێسه‌روشوێنن و گرووپ و ميليشيا شيعييه‌كانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى لێيان به‌رپرسيارن.
راوى ئاشكراشيكرد، ميليشيا شيعييه‌كان ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكى زۆرى خێزانه سوننيه‌كانيان داوه.
گوته‌بێژه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق رايگه‌ياند، فه‌رمانده‌ى پرۆسه سه‌ربازييه‌كان فه‌رمانى توندى ده‌ركردووه بۆ پاراستنى گيانى مه‌ده‌نييه‌كان.
پێشتريش نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له باره‌ى پێشێلكارى مافى هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى سوننه‌مه‌زهه‌به‌وه هۆشارى دابووه حكومه‌تى عێراق.
سوپا و ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى له 23ى ئايارى رابردووه‌وه ده‌ستيانكردووه به ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى فه‌لوجه.