رۆژنامه‌كانی خۆرئاوا: رۆژێكی ره‌شه بۆ ئه‌وروپا
ئه‌وروپاییه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ مانشێتی رۆژنامه‌كانی ئه‌وروپا تایبه‌ت بوو به شه‌ڕی ئۆكرانیا و زۆرێك له رۆژنامه‌كان دیمه‌نی ئه‌و ژنه برینداره‌ی ئۆكرانیایان له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میان چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویانه: رۆژێكی ره‌شه بۆ ئه‌وروپا.
به‌شێك له رۆژنامه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌ركه‌وتنی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا له شه‌ڕی ئه‌مجاره‌دا، بۆ هه‌میشه رووی ئه‌وروپا ده‌گۆڕێت.
به‌شێك له رۆژنامه‌كان هێرشی توندیان كردووه‌ته سه‌ر پوتن و به روویه‌كی دیكه‌ی ئه‌دۆڵف هیتله‌ری نازییان چواندووه.









