فه‌ره‌نسا هێزێك ده‌نێرێته كیێڤ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا: ئاماده‌ین یارمه‌تیی سه‌رۆكی ئۆكرانیا بده‌ین
K24 - هه‌ولێر:
فه‌ره‌نسا بڕیاری داوه هێزێك بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له كیێڤ-ی پایته‌ختی ئۆكرانیا بنێرێت و ئاماده‌ییشیان بۆ یارمه‌تیدانی ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی ده‌ربڕێوه.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه، كه بۆ پاراستن و سه‌لامه‌تیی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له كیێڤ، هێزێكی تایبه‌تی پۆلیس ده‌نێرنه ئه‌و ئۆكرانیا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هێزه تایبه‌ته‌كه له هه‌شت كه‌س پێكهاتووه، كه ئامانجیان پاراستنی باڵیۆزخانه‌كه‌یانه له كیێڤ، كه به‌شێكن له پۆلیسی تایبه‌تی ته‌كنیكی فه‌ره‌نسی.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هێزه‌كه ئه‌ركیانه باڵیۆزخانه‌كه و نوێنه‌ر و كارمه‌نده‌كانیان له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌ناكاو بپارێزن.
به گوێره‌ی سوپای ئۆكرانیا، هێزه‌كانی رووسیا له‌به‌ری رۆژهه‌ڵات و باكووری رۆژهه‌ڵاتی پایته‌خته‌وه له كیێڤ نزیكبوونه‌ته‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه بیستراوه، كه سوپای ئۆكرانیا وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه.
فه‌ره‌نسا نیگه‌رانی خۆی نیشانداوه له باره‌ی سه‌لامه‌تیی ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، دوای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندبوو، كه ئه‌و ئامانجی یه‌كه‌می رووسه‌كانه و له شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، جان ئیڤ لۆردیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئاشكرای كرد، ئێمه ئاماده‌ین یارمه‌تیی سه‌رۆكی ئۆكرانیا بده‌ین، ئه‌گه‌ر پێویست بكات، به‌ڵام روونینه‌كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و یارمه‌تییه ته‌نیا ده‌ربازكردنی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌گرێته‌وه، یان مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی هه‌یه.
بۆ بینینی ڤیدیۆی زیاتری جه‌نگی رووسیا - ئۆكرانیا سه‌یری چه‌نه‌ڵی تیلگرامی كوردستان24 بكه‌ن