هاووڵاتیانی كوردستان له‌ ئۆكرانیا ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

هێڵی گه‌رم بۆ حاڵه‌تی له‌ناكاو كراونه‌ته‌وه‌

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێڵی گه‌رمیی بۆ کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی ئۆکرانیای راگه‌یاند و، ئاگاداریشی كرده‌وه‌، له‌كاتی كاتی روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو، په‌یوه‌ندی به‌و ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌وه‌ بكه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای سەلامەتی بۆ رەوەندی کوردستانی لە وڵاتی ئۆکرانیا دەخوازێت".

هه‌وره‌ها جه‌ختیكرده‌وه‌، "ئاگاداری کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی ئۆکرانیا دەکەینەوە، کە لەبەر ئەوەی حکومەتی هەرێم نووسینگەی  نوێنەرایەتی لەو وڵاتەدا نییە، لە کاتی پێویست و بۆ هەر ئەگەرێك، پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی عیراقی فیدرال لە ئۆکرانیا بکەن".

داواش له‌ كوردستانیانی نیشته‌جێی ئۆكرانیا ده‌كات، له‌ كاتی هه‌ر حاله‌تێكی له‌ناكاو په‌یوه‌ندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە بكه‌ن:

باڵیۆزخانەی عیراق لە ئۆکرانیا

+38974007307

+380952041153

+9647518503123

هێڵی گەرم

+380979244948

هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی کە روویان لە وڵاتی هەنگاریا و رۆمانیا و پۆڵەندا کردووە، بۆ هەمان مەبەست دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:

 باڵیۆزخانەی عیراق لە بودابست

+3614411960

باڵیۆزخانەی عیراق لە  بوخارست

+9647708885444

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە پۆڵەندا

+48606716040

باڵیۆزخانەی عیراق لە وارشۆ

+48792650803

+48730851480

دوای هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر وڵاتی ئۆكرانیا، دۆخی ئه‌و وڵاته‌ به‌جۆرێك ئاڵۆز بووه‌، كه‌ ناسه‌قامگیری باڵی به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و وڵاته‌دا كێشاوه‌، له‌كاتێكیشدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌و وڵاته‌ن، كه‌ زۆربه‌یان بۆ مه‌به‌ستی خوێندن چوونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌، به‌ڵام به‌هۆی گرژییه‌كان پرۆسه‌ی خوێندنیش راگیراوه‌ و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ له‌ كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و دۆخه‌ به‌ده‌ر نین، كه‌ رووبه‌ڕووی ئۆكرانیا بووه‌ته‌وه‌.

بۆ بینینی ڤیدیۆی زیاتری جه‌نگی رووسیا - ئۆكرانیا سه‌یری كه‌ناڵی تیلگرامی كوردستان24 بكه‌ن  

H.B