فەرمانێکی سەرۆکی حکومەت لەبارەی دابینکردنی بودجەی هەڵبژاردن
راگەیاندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
K24 - هەولێر:
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، بە مەبەستی دابینکردنی بودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 33 لە رۆژی 24ی شوباتی 2022 دەربارەی دەستنیشانکردنی رۆژی 1ی ئۆکتۆبەری 2022 وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ (27 ی شوبات/فەبرایەری 2022) رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانێک بڕیاریدا بە راسپاردنی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، بە مەبەستی دابینکردنی بودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت.