سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابیلۆن دەکات

جه‌خت له‌سه‌ر نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ كرایه‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رەییان کلدانی، ئەمیندای گشتیی بزووتنەوەی بابیلۆن
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رەییان کلدانی، ئەمیندای گشتیی بزووتنەوەی بابیلۆن

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە، 27 ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە رەییان کلدانی، ئەمیندای گشتیی بزووتنەوەی بابیلۆن و شاندێکی یاوەری کرد، کە لە سەرۆك و ئەندامانی فراکسیۆنی بابیلۆن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهاتبوون.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ تاووتوێ کران. جەخت لە سەر گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان کرا، بۆ نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییانی عێراق و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی پێکهاتە جیاوازەکان لە سەر بنەمای بەشداری و شەراکەتی راستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیاری سیاسی عێراقدا.

مه‌سرور بارزانی و رەییان کلدانی
مه‌سرور بارزانی و رەییان کلدانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ئەمیندای گشتیی بزووتنەوەی بابیلۆن
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ئەمیندای گشتیی بزووتنەوەی بابیلۆن
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رەییان کلدانی، ئەمیندای گشتیی بزووتنەوەی بابیلۆن
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رەییان کلدانی، ئەمیندای گشتیی بزووتنەوەی بابیلۆن
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی بزووتنەوەی بابیلۆن
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی بزووتنەوەی بابیلۆن
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و شاندی بزووتنەوەی بابیلۆن
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و شاندی بزووتنەوەی بابیلۆن

H.B