ئه‌ڵمانیا له‌به‌رده‌م غازی رووسیا و بۆردوومانی كیێڤ چ هه‌نگاوێك ده‌نێت
K24 - هەولێر:
دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر بڕیاریك واژووی كردووه كه چه‌ك به‌هیچ وڵاتێك نه‌به‌خشێت ناكۆكی و جه‌نگی تێدا به‌رپا بێت.
له هه‌نگاوێكی مێژوویدا به‌رلین بڕیاریدا چه‌ك و زرێپۆشی سه‌ربازی به ئۆكرانیا ببه‌خشێت، ده‌ست له بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت.
هه‌ڵوێستی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی جه‌نگی رووسیا دژی ئۆكرانیا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و به‌رلین دووباره چه‌ك له دژی مۆسكۆ به كیێڤ ده‌به‌خشێت.
ئه‌ڵمانیا ده‌ستیكرد به پێدانی مووشه‌ك به ئۆكرانیا، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیاش بڕیاریاندا چه‌ك به ئۆكرانیا ببه‌خشن، چاودێران پێان وایه گۆڕانی هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاتانه دژی رووسیا بۆ مه‌ترسی بڕیاره‌كه‌ی پوتن ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له هه‌وڵدایه وڵاتانی ئه‌وروپا داگیر بكات.
هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ده‌ستپێكردنی جه‌نگی رووسیا دژی ئۆكرانیا، ئه‌ڵمانیا ره‌تیكرده‌وه چه‌ك له ئیستۆنیاوه به ئۆكرانیا بدات، له‌مباره‌وه ئۆلاڤ شۆڵتز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو "وه‌ك پره‌نسیپ چه‌ك ناده‌ین به‌هیچ وڵاتێك". ئه‌و پرسه چه‌ندین ساڵ به‌رده‌وامی هه‌بووه.
ئه‌و بڕیاره به‌رلینی تووشی ره‌خنه‌ی تووند كردووه‌ته‌وه، كاتێك به رێژه‌ی %55 پشت به غازی رووسیا ده‌به‌ستێت، بۆیه چه‌ك به ئۆكرانیا نادات.
بۆردوومانی كیێڤ له‌لایه‌ن رووسه‌كانه‌وه ئه‌ڵمانیای تووشی خهزاڵهتی كرد، هه‌روه‌ك ئۆلاڤ بڕیاری وڵاته‌كه‌ی به گۆڕانكاری گه‌وره وه‌سفكرد.
له چوارچێوه‌ی وێنه‌یه‌ك كه رۆژنامه‌ی Telegraphـی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، هه‌ر سێ راوێژكاره‌كانی ئه‌ڵمانیا(شرۆیده‌ر، مێركڵ و شۆڵتز) له نێو قه‌فه‌زێك له‌به‌رده‌م پووتندان، ئه‌وه نیشان ده‌دات ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ستی غازی رووسیایه.