سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کۆسرەت رەسوڵ دەکات
دایکی کۆسرەت رەسوڵ کۆچی دوایی کرد
K24 – هەولێر
سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە كۆسرەت رەسوڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانی کوردستان دەکات، بۆ کۆچی دوایی دایکی.
لە پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانی هاتووە "برای بەڕێز كاك كۆسرەت رەسوڵ عەلی، بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە و كەسوكارتان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم رۆحی دایكی خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت".
ئەمڕۆ 28/2/2022، زوبێدە سەعید ئۆمەر، دایكی كۆسرەت رەسوڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی کۆچی دوایی کرد.