ھێزە عێراقییەكان لە فەللوجە پێشڕەوی زیاتر دەكەن

توانییان بەنداوی فەللوجە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی زانیارییەكان هێزە عێراقییەکان لەبەرەی باشووری فەللوجەوە پێشڕەوی زیاتر كردووە.

سەرچاوە سەربازییەکانی سوپای عێراق رایانگەیاند: "لە بەرەی باشووری فەللوجەوە پێشڕەوی زیاتر بەدەست هاتووەو ئێستا شەڕەکان لە مەودای 3 کیلۆمەتر دا قەتیس بوونەتەوە".

سەرچاوەكا ئەوەشیان ئاشكرا كردووە: "هاوکات هێزەکانی دژە تیرۆری عێراقی و پۆلیسی ئەنباڕ دوای شەڕێکی سەخت توانییان بەنداوی فەللوجە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە".

ھێزەكانی ھاوپەیمانان بە ھێرشی ئاسمانی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی فەللوجە دەكەن، لە بارەی ئەو ھێرشە ئاسمانیانەوە کریستوڤەر گارڤەر، گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان، رایگەیاندووە: "فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لەساتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی فەللوجەوە تا ئێستا، 84 هێرشیان بۆسەر چەکدارانی داعش ئەنجامداوە".