ئاماژەیەکی روونی جەنگە مەترسیدارەکە دەرکەوت
پووتن خێزانەکەی دەنێرێتە پەناگەیەکی ئەتۆمی لە سیبریا
K24 - هەولێر:
پرۆفیسۆرێکی رووسی بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڤلادمیر پووتن خێزانەکەی لە پەناگەیەکی ئەتۆمی لە سیبریا حەشارداوە، بەمەبەستی پاراستنیان لەئەگەری روودانی کارەساتی نەخوازراو.
بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "news.com.au"، پرۆفیسۆر ڤالیری سۆلۆڤێی، پێشتر بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە سەرۆکی رووسیا کێشەی تەندروستی هەیە و لە خەڵکی رووسیای دەشارێتەوە، ئێستاش دەڵێت پووتن خێزانەکەی بردووەتە پەناگەیەکی ئەتۆمی لە سیبریا لەپێناو پاراستنیان لە هەر هێرشێکی لەناکاو بۆ سەر روویسا.
قسەکانی ئەو پرۆفیسۆرە لەدوای ئەوە دێت کە رووسیا بە مووشەک هێرش دەکاتە سەر هەردوو شاری خارکێڤ و کیێڤ و هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات.
ئەو پرۆفیسۆرە گووتیشی "کۆتایی هەفتەی رابردوو، خێزانی سەرۆک پووتن گەیەندرانە پەناگەیەکی تایبەت لە سیبریا کە پارێزراوە لە چەکی ئەتۆمی، وەک ئامادەباشییەک لە ئەگەری رووداوی جەنگی ئەتۆمی، پەناگەکە ناوچەیەکی فراوانی شاخەکانی کۆماری ئاڵتای داگیر دەکات."
شه‌ڕ پێی ناوه‌ته رۆژی شەشەم له ئۆكرانیا و تا ئێستا 10%ی خاكی ئۆكرانیا داگیرنه‌كراوه له‌لایه‌ن رووسیاوه، به‌ڵام سه‌رۆكی رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه چه‌كی ئه‌تۆمی رووسی له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدایه له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سته‌بژێری سیاسی بێده‌نگه، چونكه وه‌ك پرۆفیسۆر مارك ئیل جۆهانسن شاره‌زا له بواری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌زانكۆی مینیسۆتا له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان 24، گوتی: "پوتن به‌م لێدوانه‌ی نه‌ك ترسی خسته دڵی جیهانه‌وه، به‌ڵكو تووشی به‌رپرسیارێكی مێژوویی گه‌وره‌ش بوو"، گوتیشی: "له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه هیچ ده‌وڵه‌تێك جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه ناوی چه‌كی ئه‌تۆمی بێنێت له شه‌ڕدا".
H.H