كۆنسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24ی كرد

كۆنسوڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر: لوری میلروی په‌یامنێری كوردستان24 وایلێكردم زانیاری باشتر له‌ باره‌ی كوردستان كۆبكه‌مه‌وه‌

24 - هه‌ولێر:

رۆبه‌رت پاڵه‌دینۆ، كۆنسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر بە یاوەری جینا كه‌برێرا، به‌رپرسی كاروباری گشتی كۆنسوڵخانه‌، سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24ی کرد.

له‌ دیدارێكدا، محه‌مه‌د حاجی كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24، پوخته‌یه‌كی له‌ باره‌ی شێوازی كاره‌كانی دامه‌زراوه‌ و ئه‌رك و پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی و كێشه‌ گشتییه‌كانی رۆژنامه‌نووسان و ئازادی رۆژنامەوانی، له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ خسته‌ڕوو.

لای خۆیه‌وه‌ رۆبه‌رت پاڵەدینۆ، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی له‌ باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزه‌ی كوردستان24 له‌گه‌ڵ كۆنسوڵخانه‌ و حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌تی و رایگه‌یاند، تیمه‌كه‌م له‌ كۆنسوڵخانه‌ باسی كوردستان24 و كاریگه‌ریی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌یان بۆ كردووم.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ رێگه‌ی لوری میلروی، په‌یامنێری كوردستان24 له‌ ئه‌مه‌ریكا، كوردستانی زیاتر ناسیوه‌ و پرسیاره‌كانی ئه‌و په‌یامنێره‌ وایلێكردووه‌ زانیاری باشتر له‌ باره‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆبكاته‌وه‌.

كۆنسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر لە چوارچێوه‌ی سەردانەكه‌یدا، بەشە جیاوازه‌کانی دامه‌زراوه‌ی کوردستان24ی بەسەرکردنەوە.

دامه‌زراوەی كوردستان24 بۆ توێژینه‌وه‌ و راگه‌یاندن، له‌ 31ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2015 له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌ په‌خش كرد و تۆڕێكی فراوانی په‌یامنێرانی له‌ ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و زۆربەی وڵاتانی جیهان هه‌یه‌ و لەگەڵ رووداو و جەنگی ئەو چەند رۆژەی نێوان رووسیا و ئۆکرانیاش، لە رێگەی په‌یامنێر و نێردراوانییەوە له‌ كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا و ناوچە سنوورییەکانی هەردوو وڵات، بە شێوەیەکی پیشەییانە رووماڵی شەڕەکە دەکا و سات به‌ سات دیمه‌ن و زانیارییه‌كان بۆ بینەر و بیسەرانی ده‌گوازێته‌وه‌.

كوردستان24
كوردستان24
كوردستان24
كوردستان24
كوردستان24
كوردستان24
كوردستان24
كوردستان24