ئه‌فغانییه‌كان دووباره له ئۆكرانیاوه ئاواره ده‌بنه‌وه
"له ئه‌فغانستان بۆ په‌ناگه‌یه‌ك هاتمه ئۆكرانیا، ده‌بێت له‌وێش رابكه‌م"
K24 –هه‌ولێر:
سەدان ئەفغانی کە لەماوه‌ی رابردوودا لە وڵاتی خۆیان بە هۆی هێرشه‌كانی تاڵیبانه‌وه هەڵهاتبوون، دووباره لە ئۆکرانیاوه هەوڵدەدەن هەڵبێن.
رەعنا ئەڵوات، هاووڵاتییه‌كی ئه‌فغانییه و له‌كاتی هێرشی چه‌كدارانی تاڵیبان بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و ئۆكرانیا هه‌ڵاتن، دوای هێرشی مۆسكۆ بۆ سه‌ر كیێڤ لەگەڵ هاوسەر و کوڕەکەی ئه‌و وڵاته‌یان جێهێشت و له رێگه‌ی شەمەندەفەره‌وه گه‌یشتوون به سنووری پۆڵەندا و دووباره ئاواره بوونه‌وه.
ره‌عنا گوتی: "کوڕە 3 ساڵانەکەم زۆر لە تەقینەوەی بۆمبەکان دەترسێت، پێم گوت هیچ نییە و ئەوە تەنها باڵۆنە دەتەقێتەوە".
ره‌عنا ده‌شڵێت: "ئەمە هەستێکی زۆر ناخۆشە، من خەونم ئەوە بوو له ئۆكرانیاوه خوێندن ته‌واو بكه‌م، ئێستا رووبەڕووی هەمان نەهامەتی بوومەتەوە كه له ئه‌فغانستان دووچاری هاتم، زۆر نیگەرانم بۆ خێزانەکەم و ئێستا دەبێت دووبارە بە دوای شوێنێکدا بگه‌ڕێم بۆ نیشتەجێ بوونمان."
به گوێره‌ی ئاماره‌كان لە کۆتایی ساڵی 2020دا نزیکەی 1449 ئەفغانی رێگه‌پێدانی نیشتەجێبوونی هەمیشەییان له ئۆكرانیاوه وەرگرتووە و زیاتر لە 200 کەسیش ڤیزای کاتییان هەبوو.
سەبوور، پەنابەرێکی دیكه‌ی ئەفغانییە، شەش مانگ لەمەوبەر گەیشتوەتە پۆڵەندا و لەئێستاشدا خەریکی کۆکردنەوەی خواردن و جلوبەرگە بۆ پەنابەرە ئۆکرانییەکان. ئەو رایگه‌یاند، هەست بە ئازاری ئۆکرانییەکان دەکات.
سه‌بوور گوتیشی "بینینی گرتە ڤیدیۆی ئۆکرانییەکان، كه لە وێستگەکانی میترۆ بۆ په‌ناگه ده‌گه‌ڕێن، منی بردەوە بۆ شەش مانگ پێش ئێستای ئەفغانستان کاتێک لە فڕۆکەخانەی کابول بووم، ئەم دۆخە دەمخاتە گریان، کەس وەک ئێمەی ئەفغانی لە دۆخی ئۆکرانییەکان تێناگات."
هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا پێ ده‌نێته رۆژی شه‌شه‌م، به هه‌زاران ئۆكرانی ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی پۆڵه‌ندای دراوسێیان بوونه‌ته‌وه، به سه‌دان كه‌سیش له رێگه‌ی بۆردوومانه‌كانی رووسیا كوژراون.
سه‌رچاوه: VOA