هه‌ڵه‌كانی رووسیا له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا
"رووسیا له پێناو 3 مه‌به‌ست هێرشی كرده سه‌ر ئۆكرانیا"
K24 – هەولێر:
پسپۆرێكی جه‌نگی ئاشكرای ده‌كات، سوپای رووسیا له‌كاتی هێرشی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا 3 هه‌ڵه‌ی ستراتیژیی ئه‌نجامداوه.
جۆن لۆڤ، پسپۆرێكی بواری جه‌نگ، كه خه‌ڵكی به‌ریتانیایه، رایگه‌یاند، رووسیا له پێناو 3 مه‌به‌ست هێرشی كرده سه‌ر ئۆكرانیا، ئه‌وانیش: رووخانی حكومه‌تی ئۆكرانی، ده‌ستبه‌رداربوونی كیێڤ له داواكاریه‌كه‌ی بۆ به ئه‌ندامبوونی له هاوپه‌یمانی ناتۆ و یه‌كیێتی ئه‌وروپا.
لۆڤ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هه‌ڵه‌كانی رووسیا له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا، كشانه‌وه‌ی به‌شێكی گه‌وره‌ی سوپاكه‌ی بوو له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته، بووه هۆی ئاماده‌یی هێزه‌كانی به‌رگری ئۆكرانی.
ئه‌و پسپۆره به‌ریتانیه روونیكرده‌وه، رووسیا پشتی به ته‌كنیكی شه‌ڕی خێرا به‌ستووه، وایكرد زۆرترین هێرش بكاته سه‌ر مه‌ده‌نیی و شاره گه‌وره‌كان، له‌به‌رامبه‌ردا ئۆكرانیا پێگه‌ی خۆی له گشت قۆڵه‌كانی شه‌ڕ پاراستووه، سه‌ركردایه‌تی ئه‌و شه‌ڕه به دروستی ده‌كات. ده‌شڵێت: "په‌نابردنه به‌ر بۆردوومانی چڕ له لایه‌ن رووسه‌كانه‌وه وایكردووه زۆرترین قوربانی له ریزى مه‌ده‌نییه‌كان بكه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، سزای زیاتر بخرێته سه‌ر مۆسكۆ".
ئامانجی مۆسكۆ بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا، رووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی و رێگه‌نه‌دانه له‌وه‌ی كیێڤ بچێته ریزه‌كانی ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها گوتی: "مه‌به‌ستی پوتن سڕینه‌وه‌ی ئۆكرانیا بوو، یاخود وای لێبكات نه‌توانێت بڕیار بدات".
ئه‌و پسپۆره گوتی: "ئه‌و سزایانه‌ی كه ده‌خرێنه سه‌ر رووسیا، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام نه‌بن، كاریگه‌ریان نابێت، ئه‌و سزایانه بۆ راگرتنی جه‌نگ نییه، به‌ڵكو فشارخستنه سه‌ر مۆسكۆیه تاوه‌كو ره‌فتاری خۆی بگۆڕیت و بزانێت چۆن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ره‌فتار بكات.
جۆن لۆڤ، باسی له‌وه كرد، ره‌نگه له داهاتوودا رووسیا له رێگه‌ی غازه‌وه فشار بخاته سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا، كه بۆ ئه‌و وڵاتانه قورس ده‌بێت، واته ئه‌گه‌ر پوتن غاز له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ولأتی ئه‌وروپی بگرێته‌وه، ژیان قورس ده‌بێت.