بایدن: هه‌موو بژارده‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر دۆسییه‌ی نه‌وت و غازی رووسیا كراوه‌ن
بایدن باسی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌كات
K24 –هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات، هه‌موو بژارده‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر دۆسییه‌ی نه‌وت و غازی رووسیا كراوه‌ن.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ڤۆلۆدێمیر زێلینسکی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام داین.
بایدن راشیگه‌یاند، ته‌نیا سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڕیار بدات ئایا له كیێڤ ده‌مێنێته‌وه یاخوود نا. ده‌شڵێت: "هه‌موو بژارده‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر دۆسییه‌ی نه‌وت و غازی رووسیا كراوه‌ن".
پێشتریش كامالا هاریس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له گوته‌كانی بایدن كرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌به‌رده‌م دۆسییه‌ی نه‌وت و غازی رووسیا كراوه‌ن.
رووسیا سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی غازی وڵاتانی ئه‌وروپایه، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ڵمانیا خۆی له گرێی غازی رووسی رزگار كردوو و چووه ریزی وڵاتانی ئه‌وروپایی و بڕیاریدا هاوكاری كیێڤ بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ زێلینسکی، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، واشنتن له‌باره‌ی دابینكردنی پاڵپشتی ئه‌منی و مرۆیی له‌به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا پابه‌نده.