سلێمانی.. هاووڵاتیەکی بەڕەگەز سووری لەسەر راوە کەو دەستگیرکرا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە زانیاری بە پۆلیس دراوە

هاووڵاتیەکە و ئەو ئۆتۆمبێلەی دەستی بەسەردا گیراوە
هاووڵاتیەکە و ئەو ئۆتۆمبێلەی دەستی بەسەردا گیراوە

K24 - هەولێر:

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، کەسێكی بە رەگەز سووری بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی جۆری "کەو" دەستگیرکراوە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی هاتووە، پاش ئەوەی لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زانیارییان بەدەست گەشتووە کە هاووڵاتیەک خەریکی راوکردنی باڵندەی کێویە لەجۆری (کەو). دوای بەدواداچوون لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ توانرا هاوڵاتیەکە دەستگیربکرێت و دەستبگرن بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەی کە زانیاری لەسەر درابوو لەگەڵ چەند کەلوپەلێکی راوکردن.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی راشیگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی لەدژی.

کەرەستەی راوی هاووڵاتییەکە
کەلوپلەی راوی کەو کە دەستی بەسەردا گیراوە

H.H