رۆڵى فه‌ره‌نسا و بايه‌خدانى به عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرایه‌وه
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى فه‌ره‌نسا، دۆخى عيراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
نێچيرڤان بارزانى له ميانى ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق، جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه.
له ديدارهكهدا باس له په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دهرفهتهكانى بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرا.
له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى ستايشى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ڕۆڵى فه‌ره‌نسا و بايه‌خدانى به عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه به‌تايبه‌تى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا.
مه‌ترسييه‌كانى داعش و زيادبوونى كرده‌وه تيرۆرستييه‌كانى چ له عێراق و چ له سووريا كه هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددييه له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگيرى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پشتگيريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش كرده‌وه.
دۆخى ئێزدييه‌كان و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م ئاوهدانكردنهوى شه‌نگال، قه‌يرانى سياسى له عێراق دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان، بڕياره‌كانى دادگاى باڵاى فيدراڵيى عێراق ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق و كه‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، ره‌وشى ناوخۆ و گرنگيى يهكڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستيى لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان له به‌غدا، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ئۆكراينا، چه‌ند لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوون كه شه‌وى رابردوو به ئاماده‌بوونى كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.