سامانە سروشتییەکان: یەکەم کاروانی نەوتی سپی گەیشتە کۆگاکانی پارێزگای دهۆک
دوای هەوڵێکی زۆری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدڕاڵ، یەکەم کاروانی تەنکەرەکانی نەوتی سپی بارکراوە بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و هەر ئەمشەو یەکەم کاروانی نەوتی سپی دەگاتە کۆگاکانی پارێزگای دهۆک و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک لە ناوچە شاخاوییەکانی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
بۆ بەشە نەوتی هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیش، ڕەزامەندی دراوە و دەست بە بارکردن دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی بەکۆگاکان، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
نوێ دەکرێتەوە..