پوتن: هێڵی به‌رگری ئۆكرانیامان تێكشاندووه‌

"رژێمێكی نازی له‌ ئۆكرانیا ده‌سه‌ڵاتداره‌"

ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا

K24- هه‌ولێر:

سه‌رۆكی رووسیا له‌ گوتارێكدا ئاشكرای ده‌كات، هێڵی به‌رگری ئۆكرانیامان تێكشاندووه‌، ئێمه‌ له‌و جه‌نگه‌دا مه‌به‌ستمان گه‌لی ئۆكرانیا نییه‌ مه‌به‌ستمان رژێمه‌كه‌یه‌تی.

ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، راشیگه‌یاند، گه‌لی رووسیا و ئۆكرانیا یه‌ك گه‌لن، رژێمێكی نازی له‌ ئۆكرانیا ده‌سه‌ڵاتدارن.

پوتن ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئۆكرانیا كۆمه‌ڵێك به‌كرێگیراوی هێناوه‌ تاوه‌كو دژی رووسیا بجه‌نگن.