نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: برسێتی به‌ڕێوه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیاوه هۆشداری دا له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خواردنی سه‌ره‌كی و ئه‌وه‌شی به هۆكاری سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی برسێتی له جیهاندا له قه‌ڵه‌مدا.
"جیلبرت هونجبۆ"، سه‌رۆكی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌شه‌پێدانی كشتووكاڵ (ئیفاد)، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، رووداوه‌كانی ئۆكرانیا لێكه‌وته‌ی خراپی بۆ سه‌ر هه‌موو كیشوه‌ره‌كانی جیهان ده‌بێت، به تایبه‌تی له رووی ئاسایشی خۆراكی جیهانه‌وه، جیهان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
گوتیشی: ئێمه زۆر نیگه‌رانین، شه‌ڕ له ئۆكرانیا ده‌بێته هۆی په‌كخستنی هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك دانه‌وێڵه و گه‌نمه‌شامی و زه‌یتی گوڵه‌به‌ڕۆژه و ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك و برسێتی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
روونیشیكرده‌وه، شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌بێته هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆراك له جیهاندا.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه نیگه‌رانین له‌وه‌ی شه‌ڕی ئۆكرانیا سه‌رده‌كێشێت بۆ هه‌ڵكشانی نرخی خۆراكی سه‌ره‌كی خه‌ڵك، چونكه (%40)ـی دانه‌وێڵه (گه‌نم و گه‌نمه‌شامی) له ئۆكرانیاوه هه‌نارده‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا ده‌كرێت و په‌ككه‌وتنی هه‌نارده‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی برسێتی و هه‌ڵكشانی نرخی به‌رهه‌مه‌كان و ئاڵۆزی كۆمه‌ڵایه‌تی.
جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌رده‌وامی شه‌ڕ ده‌بێته مایه‌ی كاره‌سات بۆ جیهان به گشتیی، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كۆششی سه‌ره‌كییان بۆ دابینكردنی خوانی خێزانه‌كانه.
پێشتریش، سه‌رۆكی پرۆگرامی خۆراكی جیهانی، "دێڤید بیسلی" رایگه‌یاندبوو، ئه‌وه‌ی له ئۆكرانیا رووده‌دات، كاره‌ساتێكه له لوتكه‌ی كاره‌ساته‌كان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، نیوه‌ی دانه‌وێڵه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رووسیا و ئۆكرانیاوه دابین ده‌كرێت.