زیاتر لە 40 ھەزار ھاوڵاتی دانیشتووی فەللوجە لە دەست داعش دەرباز دەبن
K24 - ھەولێر
ئاژانسی ئای ئۆ ئێمی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات کە لەسەرەتایی دەست پێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی فەللوجە، نزیکەی 43 ھەزار کەس لەنێو ئەو شارە ھەڵھاتووە و لەدەست چەکدارانی داعش دەرباز بووە.
ئەو ئاژانسە کە تایبەتە بە کاروباری ئاوارەکانی عێراق دەڵێ، تەنیا لەم ھەفتەیەدا نزیکەی 10 ھەزار دانیشتووی ئەو شارە، لەسەنتەری فەللوجە دەربازیان بووە و گەیشتوونەتە نەوایەکی ئارام.
بەڵام ئاژانسەکە ھۆشداریش دەدات کە، ئەو رێگایەی ئاوارەکان پێیدا تێپەڕ دەبن تاوەکو بگەنە، ناوچەیەکی ئارام، زۆر مەترسیدارە و ئەگەری ھەیە بکەونە ژێر ھێرش و بۆردومانەوە.
لەگەڵ ئەوەش ئەو ئاژانەسی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێ کە بە ھەزارانی دیکەی ھێشتا لەنێو شاری فەللوجە گیریان خواردووە و لەژێر ھەڕەشەی چەکدارانی داعشدان.