باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا ئاڵای ئۆکرانیا هەڵدەکات

"ناتوانین بێدەنگ بین"

باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا
باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا

K24 - هەولێر

باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا وەک پشتیوانی لە ئۆکرانیا و دژایەتی دەربڕین بەرانبەر بە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە، ئاڵای ئۆکرانیای لە سەر باڵیۆزخانە هەڵکرد.

لە روونکردنەوەیەکی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا ئاماژە بەوە کراوە "هێرشی پوتن بۆ سەر ئۆکرانیا نیشانەی شکستە، هێرشەکانیش راستەوخۆ تەنیا بۆ سەر ئۆکرانیا نییە، بەڵکو بۆ سەر ئەو رێکخستنە نێودەوڵەتییەکانە".

باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا نووسیویەتی: "ناتوانین بێدەنگی هەڵبژێرن، بەڵکو داوا لە هەموو لایەک دەکەین هەڵوێست وەبگرن و پشتیوانی لە ئۆکرانیا بکەن، هەر بۆیە ئاڵای ئۆکرانیامان لە سەر باڵیۆزخانە هەڵداوە".

ئەمڕۆ نۆیەم رۆژە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و تاوەکوو ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک ئۆکرانی بەرەو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئاوارە بوون.

Fly Erbil Advertisment