یادی راپەڕینی گەلی کوردستانە

لە 5ی ئاداری 1991 خەڵکی کوردستان دژی رژێمی بەعس راپەڕین

راپەڕینی 1991
راپەڕینی 1991

K24 – هەولێر

لە 5ی ئاداری ساڵی 1991ی گەلی کوردستان راپەڕینی دژی رژێمی بەعس دەستپێکرد و لە ماوەی چەند رۆژێکدا زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان رزگار کران.

راپەڕین، کە لە ئەنجامی زوڵم و ستەمی رژێمی بەعسی عێراق هاتە ئاراوە، گەلی کوردستان بە پشتیوانی مەفرەزەکانی هێزی پێشمەرگە لە 5/3/1991 لە سنووری رانیە و قەڵادزێ راپەڕینیان دەستپێکرد، سوپا و دامەزراوەکانی بەعسیان راماڵی، رۆژانی دواتر خەڵکی لە ناوچەکانی دیکە راپەڕین تا ئازاد کردنی شاری کەرکووک.

سنووری رانیە و قەڵادزێ، کە بووە دەروازەی راپەڕینی گەلی کوردستان، ناونرا "دەڤەری راپەڕین" ئێستا ئەو سنوورە خاوەن ئیدارەی سەربەخۆیە.

راپەڕینی 1991
راپەڕینی 1991

لە ئەنجامی راپەڕینی ئاداری 1991، گەلی کورد لە باشووری کوردستان بووە خاوەن قەوارەیەکی سەربەخۆ، دواتر پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێ بەرهەم هات.

ئێستا لە کاتێکدا یادی راپەڕین دەکەینەوە، بەگوتەی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان هێشتا ئاسەنگ و فشار لەناوخۆی عێراق و ناوچەکە لەبەردەم قەوارەی هەرێمی کوردستان هەن، بەتایبەت لە بواری سیاسیی و ئابووری.

راپەڕینی 1991
راپەڕینی 1991
راپەڕینی 1991
راپەڕینی 1991
راپەڕینی 1991
راپەڕینی 1991

 

Fly Erbil Advertisment