سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخە جیهانییەکان؛ نرخی نەوتی بەسرە دابەزی
سەرەڕای بەرزبوونەوەی بەهای نەوتی خاوی برێنت و تێکساس لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی هەردوو نەوتی خاوی قورس و مامناوەندی بەسرە دابەزینی تۆمار کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ی تشرینی یەکەمی 2026، نرخەکانی هەردوو نەوتی خاوی قورس و مامناوەندی بەسرە دابەزین، سەرەڕای ئەوەی بازاڕەکانی جیهان شایەتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوی برێنت و تێکساسی ئەمریکی بوون.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی قورسی بەسرە داڕما بۆ 71.42 دۆلار، بەمەش بە بڕی 1.78 دۆلار و بە رێژەی 2.43% دابەزی. هاوکات نرخی نەوتی خاوی ناوەندی بەسرە بە هەمان بڕ (1.78 دۆلار) دابەزی و گەیشتە 75.42 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە دەکاتە دابەزینێک بە رێژەی 2.31%.
لە بەرامبەردا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 1.59 دۆلار بە رێژەی 1.40% بەرزبووەوە و گەیشتە 115.47 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و نرخی نەوتی خاوی تێکساسی ئەمریکی 1.44 دۆلار زیادی کرد و بە رێژەی 1.44% هەڵکشا بۆ 101.34 دۆلار.
جگە لەوانەش، سەبەتەی ئۆپێک بە بڕی 2.16 دۆلار و بە رێژەی 1.88% بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و گەیشتە 117.25 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
دابەزینی نرخەکانی نەوتی عێراق لە کاتێکدا کە نرخە جیهانییەکان لە بەرزبوونەوەدا بەردەوامن، هۆکارەکانی ئەو جیاوازییەش بۆ جیاوازیی جووڵەی نرخەکان بەپێی جۆری نەوتی خاو، مەرجەکانی دیاریکردنی نرخ و جیاوازییەکانی خستنەڕوو و خواست لەسەر نەوتی قورس و مامناوەند دەگەڕێتەوە.