په‌رله‌مانی عێراق دووباره ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كرده‌وه
203 په‌رله‌مانتار به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ دا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به زۆرینه‌ی ده‌نگ، دووباره ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كرده‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار دا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، 265 ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 203 په‌رله‌مانتار به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ داوه، 62 په‌رله‌مانتاریش ده‌نگیان نه‌دا.
به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی دووباره ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ی ئادار/ مارسی 2022، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو، كه ته‌وه‌ری یه‌كه‌م له‌سه‌ر ده‌رگای خۆپاڵاوتن بووه، بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بوو.
به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانیش دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن په‌سه‌ند كرا.