پوتن: زۆری نه‌ماوه ژێرخانی سه‌ربازیی ئۆكرانیا به‌ته‌واوی له‌ناو ببه‌ین
سه‌رۆكی رووسیا: راگه‌یاندنی كرده‌ی سه‌ربازی له ئۆكرانیا بڕیارێكی سه‌خت بوو
K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا دووپاتیكرده‌وه، راگه‌یاندنی كرده‌ی سه‌ربازیی رووسیا به‌تایبه‌تیش له‌ناو خاكی ئۆكرانیا بڕیارێكی سه‌خت بوو.
ئه‌م گوتانه‌ی پوتن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ ناوه‌ندی مه‌شق و راهێنانكردن به فڕۆكه‌وانانی سه‌ر به ئێروفۆڵت هاتوون و گوتی: بۆیه ناتۆ پاڵپشتی ئۆكرانیا ده‌كات، چونكه له دژی رووسیا ده‌وه‌ستێته‌وه و دووپاتیكرده‌وه، پێویسته هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێ نه‌درێت بچێته ناو هاوپه‌یمانی ناتۆ.
سه‌رۆكی رووسیا گوتی: به درێژایی ساڵانی رابردوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ خۆیان له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان دزیوه‌ته‌وه و نزیكه‌ی 13 هه‌زار هاووڵاتی رووسیی له دۆنباس كوشتووه.
پوتن جه‌ختیكرده‌وه، دوای لێدوانه‌كانی له‌نده‌ن له‌باره‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی هاتنی هێزه‌كانی ناتۆ بۆ ناو خاكی ئۆكرانیا، هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ناووكیمان خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی.
گوتیشی: ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌رماندا سه‌پێندراون، راگه‌یاندنی جه‌نگه له دژی رووسیا و راگه‌یاندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕینیش له ئۆكرانیا، به‌شداریكردنه له كرده‌وه دوژمنكارییه‌كانی دژ به رووسیا.
پوتن گوتی: زۆرمان نه‌ماوه، ژێرخانی سه‌ربازیی ئۆكرانیا به‌ته‌واوی له‌ناو ببه‌ین و هیچ نیازێكیشمان بۆ راگه‌یاندنی باری له‌ناكاو له‌ناو خاكی رووسیا نییه.
H.B