تۆڕێکی کۆمەڵایەتی رووسی جێگەی فەیسبووک و تویتەر دەگرێتەوە

ژمارەی بەکارهێنەرانی زیادی کردووە

تۆڕی کۆمەڵایەتی VK
تۆڕی کۆمەڵایەتی VK

K24 - هەولێر:

کارپێکەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی رووسی "VK" رایانگەیاند، بەم دواییانە ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەیان زیادی کردووە.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "رووسیا تودەی"، کارپێکەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە رووسیە ئاماژەیان بەوە داوە لە رۆژانی 21 بۆ 27ـی شوبات/فەبرایەر بەکارهێنەرانی تۆڕەکە چالاکیان زیادی کردووە و رۆژانە بەنزیکەیی 200 هەزار کەس ژمارەی بەکارهێنەرانی زیادی کردووە.

بە گوێرەی شیکاریەکانی دەزگای "میدیاسکوپ"، 47% بۆ 53% بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە رووسیا تۆڕی کۆمەڵایەتی VK بەکاردەهێنن.

لەلایەکی دیکەوە دوێنێ هەینی 4ـی ئازار/مارس، ده‌سته‌ی به‌رپرس له‌ رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ روسیا قەدەغکردنی هەریەک لە پلاتفۆڕمەکانی فەیسبووک و تویتەر لە خاكی رووسیادا راگەیاندبوو. 

VK تۆڕێکی کۆمەڵایەتی رووسییە کە لە 10ـی ئۆکتۆبەری 2006 لە سەینت پیتەرسبێرگ دامەزراوە، VK بە چەندین زمان بەردەستە بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن قسەکەرانی رووسیەوە بەکاردێت.

H.H