وه‌زیرێكی تاڵیبان بۆ یه‌كه‌مجار له میدیاكاندا ده‌ركه‌وت
له‌لایه‌ن پۆلیسی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكی داواكراو بوو
K24- هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان له میدیاكان ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكی داوا كرا‌و بوو.
سیراجه‌دین حه‌قانی، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان بۆ یه‌كه‌مجار له‌به‌رده‌م میدیا ئه‌فغانییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكی داوا كراوه.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان، رێبه‌ری ره‌وتی حه‌قانییه، له ئێستادا ئه‌فغانستان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و له رابردوودا به‌رپرسیاری یه‌كه‌می هێرشه‌كانن بۆ سه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا.
هه‌ر له سه‌ره‌تای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه، حه‌قانی له‌به‌رده‌م میدیاكان ده‌رنه‌كه‌وتووه، له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كانیش راگه‌یاندنه‌كان رووخساریان شاردووه‌ته‌وه، چونكه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه داواكراو بوو.
میدیاكان رێگه پێدراو نه‌بوون وێنه‌ی حه‌قانی بڵاوبكه‌نه‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار له مه‌راسیمی ده‌رچوونی ژماره‌یه‌ك پۆلیس له كابول، ئه‌مڕۆ حه‌قانی راسته‌وخۆ له میدیاكانی ئه‌فغانستان ده‌ركه‌وت.