سوپای رووسیا دەچنە نەخۆشخانەیەکی دەروونیەوە و نەخۆشەکان بە بارمتە دەگرن

میدیاکانی ئۆکرانیا: هێزێکی رووسیا 500 نەخۆشی بە بارمتە گرتووە

نەخۆشخانەیەکی دەروونی
نەخۆشخانەیەکی دەروونی

K24 - هەولێر:

بە گوێرەی میدیا فەرمیەکانی ئۆکرانیا، هێزەکانی رووسیا چوونەتە نەخۆشخانەیەکی دەروونیەوە و نەخۆشەکانیان بە بارمتە گرتووە.

ئۆلیکسی کولێبا، سەرۆکی بەڕێوبەرایەتیی سەربازیی هەرێمی کیڤ بە میدیاکانی ئۆکرانیای راگەیاند، هێزێكی رووسیا بەناوی Kadyrovites کە سەربە کۆماری چێچنیایە، چوونەتە نەخۆشخانەیەکی دەروونی لە نزیک کیێڤ و نەخۆشەکانیان بە بارمتە گرتووە.

بە گوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، سەربازە رووسیەکان تەواوی رێگاکان کە دەچن بەرەو نەخۆشخانەکە  مین-رێژ کردووە، لە کاتێکدا بە نزیکەیی 500 نەخۆش لەناو سەنتەرەکەدا هەن و 100ـیان لەسەر جێگەن و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

H.H