سەرپێچیکارێک بووە قوربانی سەرپێچیەکەی

لە شوێنێکی هەڵەدا پێچی کردۆتەوە

ماتۆڕسکیلەکە دوای رووداوەکە
ماتۆڕسکیلەکە دوای رووداوەکە

K24 - هەولێر:

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 6ـی ئازار/مارس، لەسەر رێگای هەولێر - پیرمام پێکدادانێک لە نێوان ماتۆڕسکیلێك و ئۆتۆمبێلێك روویدا و لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.

فازڵ حاجی گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر8:45ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای (هەولێر .پیرمام) لەنزیک مەفرەقی بەستۆرە، پێکدادانێک روویدا لەنێوان جێبێکی تایبەت و ماتۆڕسکیلێک، بەداخەوە لە ئەنجامی رووداوەکە شوفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستدا.

ئەو ئۆتۆمبێلەی خۆی بە ماتۆڕسکیلەکەدا داوە
ئەو ئۆتۆمبێلەی خۆی بە ماتۆڕسکیلەکەدا داوە

گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەیە بەوەشدا، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە هەر خۆی لایەنی خەتاباری رووداوەکە بووە، چونکە ویستبووی لەشوێنێک پێچبکاتەوە بۆ ڕۆیشتن بەرەو هەولێر، کە لەو شوێنە پێچکردنەوە تەنها بەئاراستەی چوونە بەرەو پیرمام.

رێگای (هەولێر .پیرمام) لەنزیک مەفرەقی بەستۆرە
رێگای (هەولێر .پیرمام) لەنزیک مەفرەقی بەستۆرە

فازڵ حاجی گوتیشی "ئەوەی بارەکەشی مەتەسیدارتر کردوە، هاتنی یەکسەری و بێ سەیرکردنی ئاوێنە بووە بۆناو شەقامی سەرەکی کە ئۆتۆمبێلەکان تێیدا بەخێرایی بەرەو پیرمام دەڕۆن، بۆیە هەر لەگەڵ پێچکردنەوە و چوونە سەر رێگاکە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێبی تایبەت خۆی پێداکێشاوە و رووداوەکە روویداوە.

H.H

Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل