بە چاودێری و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی کۆڕبەندی پیشەسازی بەڕێوەدەچێت

کۆڕبەندەکە لە پێناو رەخساندنی بازاڕ و کار لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

بە چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆڕبەندی پیشەسازی لە پێناو ڕەخساندنی بازاڕ و کار بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئاداری 2022 کاتژمێر 2:30ی پاش نیوەڕۆ، بە چاودێری و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆڕبەندی پیشەسازی لە پێناو رەخساندنی بازاڕ و کار بەڕێوەدەچێت.

ئەم کۆڕبەندە بە هەماهەنگیی وەزارەتی پیشەسازی و دەستەی وەبەرهێنان، بە ئامانجی پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و رەخساندنی هەلی کار رێکخراوە.