مەسرور بارزانی پيرۆزبايى له محەمەدی حاجی مەحموود ده‌كات
سەرۆکی حکومەت، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ هەڵبژاردنەوەی به سەرۆک و سەرکەوتنی کۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن
K24 - هەولێر
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 6ی ئادار مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، پیرۆزبایی له محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد بۆ هەڵبژاردنەوەی به سەرۆک و سەرکەوتنی کۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن لە پێناو ئەوەی هەموو لایەنەکان بتوانن زیاتر خزمەتی گەل و وڵات بکەن.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، سوپاسی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستانی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییەکەی.