پوتن: یه‌ك مه‌رجم هه‌یه
رووسیا ئاماده‌یه بۆ دانووستان، به‌ڵام..

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نساییه‌كه‌ی، ئیمانوێڵ ماكرۆن، له باره‌ی ره‌وشی ئۆكرانیاوه به ته‌له‌فۆن قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، رووسیا ئاماده‌یه بۆ دانووستان، به‌ڵام یه‌ك مه‌رجمان هه‌یه.
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كرملین)، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ماكرۆن په‌یوه‌ندی به پوتنه‌وه كردووه و نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی به سه‌لامه‌تی پاراستنی وێستگه ناووكییه‌كانی ئۆكرانیا خستووه‌ته‌ڕوو، له به‌رامبه‌ریشدا پوتن پێی وتووه: توندڕه‌وه‌كانی ئۆكرانیا له نزیك وێستگه ناووكییه‌كه هه‌راسانیان كردبووین و كرده‌ی جاڕسكاریان ده‌كرد و ئه‌وه ناچاری كردین، هێرش بكه‌ینه سه‌ر وێستگه‌ی ناووكی زابۆروژی.
هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، سوپای رووسیا به مه‌به‌ستی پاراستنی وێستگه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ده‌ست نازییه نوێیه‌كان و تیرۆریستان، ده‌ستی به‌سه‌ر وێستگه‌ی ناووكی چێرنۆبڵدا گرتووه.
سه‌باره‌ت به دانووستان و ئاگربه‌ستیش، له وه‌ڵامی داواكاری سه‌رۆكی فه‌ره‌نسادا، پوتن رایگه‌یاندووه، رووسیا یه‌ك مه‌رجی هه‌یه بۆ راگرتنی شه‌ڕ و دانووستان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئۆكرانیا هه‌موو داواكارییه‌كانی رووسیا به بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خت قبووڵ بكات.