زۆربه‌ی به‌ریتانییه‌كان له‌گه‌ڵ چوونه ده‌ره‌وه‌ن له یه‌كێتی ئه‌وروپا
چاره‌نووسی به‌ریتانیا له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا به ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه كه هێشتا بڕیاریان نه‌داوه
K24 – هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی راپرسی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و وڵاته له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا، رێژه‌ی لایه‌نگرانی چوونه ده‌ره‌وه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رزبۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامی راپرسی كۆمپانیای TNS، لایه‌نگرانی چوونه ده‌ره‌وه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا له پێشه‌وه‌یه. 47% به‌شدارانی راپرسییه‌كه له‌گه‌ڵ چوونه ده‌ره‌وه به‌ریتانیان له یه‌كێتی ئه‌وروپا، 40% له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌دان و 13% ده‌نگیان نه‌داوه یان هێشتا بڕیاریان نه‌داوه.
راپرسییه‌كه له‌نێوان رۆژانی 7-13 حوزه‌یران به‌ڕێوه‌چووه كه دوو هه‌زار و 497 كه‌س به‌شداربوونه.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپرسییه‌كی You Gov و رۆژنامه‌ی تایمز، 49% به‌شدارانی راپرسییه‌كه له‌گه‌ڵ چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیان له یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه له به‌راورد له‌گه‌ڵ راپرسییه‌كانی پێشوو به‌رزبۆته‌وه. هه‌روه‌ها رێژه‌ی لایه‌نگرانی مانه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ 39% نزمبووه و 11% ده‌نگده‌ریش هێشتا بڕیاریان نه‌داوه.
راپرسییه‌كی تر له لایه‌ن رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف و كۆمپانیای ORB ئه‌نجامدراوه، كه لایه‌نگرانی چوونه ده‌ره‌وه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ 49% به‌رزبووه و لایه‌نگرانی مانه‌وه‌ی بۆ 48% دابه‌زیوه، 2% به‌شدارانی راپرسییه‌كه هێشتا بڕیاریان نه‌داوه.
به‌پێی ئه‌نجامی ته‌واوی راپرسییهكان، ئه‌و كه‌سانه بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر چاره‌نووسی به‌ریتانیا له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ده‌ن، كه هێشتا بڕیاریان نه‌داوه و ده‌توانن به‌هۆی ده‌نگدانیانه‌وه ئه‌نجامی راپرسییه‌كه بگۆڕن.