بلینكن: بۆ راگرتنی هاوردەی نەوتی رووسیا لەگەڵ هاوتا ئەوروپییه‌كانمان لە گفتوگۆدان
"ئه‌و رێكارانه‌ی تا ئێستا به‌رامبه‌ر رووسیا گیراونه‌ته به‌ر كاریگه‌رییه‌كی وێرانكه‌ریان له‌سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته هه‌بووه"
K24- هه‌ولێر:
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا لە گفتوگۆدان بۆ راگرتنی هاوردەی نەوتی رووسیا بۆ وڵاتەکانیان.
بلینکن گوتی: نامانەوێت هەنگاوێك بنێین تۆڕی وزەی جیهان کێشەی تێبکەوێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له مۆڵدۆڤا هاتوون و گوتی: ئێستا ئێمە لە گفتوگۆیەکی بەردەوام و چڕ و پڕداین له‌گه‌ڵ هاوبەشە ئەوروپیەکانمان سەبارەت بە راگرتنی هاوردەی نەوتی رووسیا بۆ ناو وڵاتەکانمان، لەگەڵ ئەوەشدا رێگە نەدەین تۆری وزەی جیهانی رابگیرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "تا ئێستا ئەو رێکارانەی به‌رامبه‌ر به رووسیا گیراونەتەبەر، کاریگەرییەکی وێرانکەریان لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە هەبووە".
ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا دوای ئەوە هاتوون، کە دیمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا داوایکردووه، وڵاتانی رۆژئاوا نەوتێك نەکڕن کە بۆنی خوێنی ئۆکرانیەکانی لێبێت.
بۆ بینینی نوێترین ڤیدیۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا جۆیینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه
H.B