"كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر به‌غدا ده‌كه‌ین"

باڵیۆزی راسپێردراوی ئه‌مه‌ریكا: دەمانەوێت هانی پەیوەندییەکی باش بدەین لەنێوان ئەو دوو ‌حکومەتە، ئەوە گرنگە بۆ سەقامگیری

K24 - هه‌ولێر:

له‌ میانه‌ی لەمیانەی کۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئەمه‌ریکا بۆ متمانەبەخشین و پەسەندکردنی باڵیۆزی نوێی ئەمه‌ریکا له‌ عێراق، ئالینا رۆمانۆویسکی رایگه‌یاند، دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی نه‌وت غاز، دۆخەکە هەر وەکو پێشتر بەردەوام دەبێت، ئەوە راستییه‌كه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زۆربەی کات بۆچوونی جیاواز لەسەر پرسەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هەیە، بۆ نموونە چەند رۆژێك لەمەوبەر بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی هەبوو لەبارەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان و دەمەوێت ئەوە بڵێم: کە ئەگەر من پەسەند کرام و کرامە باڵیۆز، یەکێك لە ئەرکە لە پێشینەکانم ئەوە دەبێت کە هەوڵبدەین و کار بکەین بەوەی ئەو دوو لایەنە پەیوەندییەکی باشیان هەبێت.

ده‌قی گفتوگۆی ئالینا رۆمانۆیسکی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی "تیم کاین" و "کریس ڤان هاڵن":

سناتۆر تیم کاین: بەڕێز باڵیۆز رۆمانۆویسکی، دەمەوێت بە خێرایی پرسیارێکت لێ بکەم. تۆ چۆن دەڕوانیتە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا؟

ئالینا رۆمانۆویسکی: سوپاس بۆ ئەو پرسیارە بەڕێز سیناتۆر. هاوڕام لەگەڵت کە بۆچوونی جیاواز هەیە لە نێوان حکومەتی هەرێم  و فیدراڵ. بەشێکی زۆری کێشەکان پەیوەستن بە پرسی نەوتەوە، کە لەم دوایانە بڕیارێک هەبوو لە دادگای فیدراڵی لەسەر ئەم بابەتە. ئەگەر بێتوو پەسەند بکرێم (وەک باڵیۆز)، یەکێک لە کارەپێشینەییەکانم بریتی دەبێت دڵنیابوونەوە لەوەی کە دەتوانین کارئاسانی بکەین و نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوولا بکەین، ئەگەر هەردوولا داوامان لێ بکەن.

ئێمە دەمانەوێت وەک هاوبەشێکی باش بیانبینین و جیاوازیەکانی نێوانیان نەهێڵن و ئێمە دەمانەوێت لەوێ بین بۆ ئەوەی هانی پەیوەندییەکی باش بدەین لە نێوان ئەو دوو ‌حکومەتە. ئەوە گرنگە بۆ سەقامگیری و سەرکەوتنی عێراق.

سیناتۆر کریس ڤان هاڵن: چۆن بارودۆخی ئێستا هەڵدەسنگێنی لە عێراق لە کاتێکدا هەندێک ناسەقامگیری سیاسی دروست بووە بەهۆی پێکنەهێنانی ‌حکومەت، ئەمه‌ریکا چی دەکات بۆ هاندانی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێك؟

ئالینا رۆمانۆویسکی: ئێمە گەشبینین وەکو دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکە، کە هەندێک سوپرایزی دڵخۆشکەری بەدیهێناوە، وەک دەرچوونی 30 کاندیدی سەربەخۆ. پرۆسەکە ئێستا چەقی بەستووە، بەهۆی بەرژەوەندی هەندێک لایه‌نەوە. ئێمە زۆر کار لەسەر ئەوە دەکەین، کە لایەنەکان دووبارە لەیەک نزیک بکەینەوە، بۆ ئەوەی بەرژەوندی عێراقێکی بەهێز و خاوەن سەروەری ببینن. هەروەها ئەوە ببینین کە چی گرنگە و لە بەرژەوندی ئەواندایە لە پێکهێنانی ‌حکومەت.

ئەگەر من پەسەند بکرێم (وەک باڵیۆز)، ئەوە بەشێکی گرنگی کارکاره‌نی رۆژانەم ده‌بێت لە عێراق، كه‌ بریتییه‌ له‌ بەردەوامی دان بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی تازە و دڵنیا بوونەوە لەوەی کە لایه‌نەکان دەتوانن کار بۆ خەڵکی خۆیان بکەن و بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ ئەوانەی ‌عێراق بەیەکەوە هەڵبکات، هەروەک لە کارەکانی باڵیۆز تولەر دیارە.

سیناتۆر کریس ڤان هاڵن: سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر نادەستووریبوونی یاسای نەوت و غازی هەرێم. پێت وایە کە راگرتنی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە لە بەرژوەندی هەموان بێت تاوەکو دانووستانەکان لەسەر ئەو خاڵە (نەوت و غاز) بەردەوام بن و حکومەتێکیش پێکدێت؟

ئالینا رۆمانۆویسکی: تێگەشتنی من ئەوەیە کە لە ئێستادا قسە لەسەر ئەوەیە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بە دیاریکراوی چۆن دەبێت. تاوەکو ئەو کاتەی دەگەنە ئەنجامێک، پێموایە دۆخەکە هەر وەکو پێشتر بەردەوام دەبێت، ئەوە راستە.

سیناتۆر کریس ڤان هاڵن: پێموایە حکومەتی هەرێمیش رایگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لەسەر پرۆسەکە. تۆ پێتوایە کاتی دەرچوونی ئەم بڕیارە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ فشارخستنە سەر کوردەکان و ئەوانی دیكه‌ بۆ پێکهينانی حکومەت؟

ئالینا رۆمانۆویسکی: بە تێگەشتنی من دادگایی باڵای فیدڕاڵی بڕیارەکەی لەسەر بنەمای لایەنە تەکنیکیەکانی کێشەکە، دەرکردووە. پێموایه‌ بڕیاره‌كه‌ لەسەر ئەو بنەمایە بووە.

سیناتۆر کریس ڤان هاڵن: کەواتە تۆ پێت وانیە کە کاتی بڕیارەکە دوای ئەو هەموو ساڵە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندیی هەیە بە هەوڵەکانی پێکهێنان حکومەتەوە؟

ئالینا رۆمانۆویسکی: ئەوە وام لێ دەکات هەڵوەستەیەک بکەم لەسەری. بڕیاری زۆر هەن لەو ناوچەیە کە دەردەکرێن و دەتوانین زۆر شتیان لەسەر بخوێنینەوە، بەپێی تێگەشتنی من لە دوای ساڵانێکی زۆری کارکردن. بەڵێ وایە.

سیناتۆر کریس ڤان هاڵن: دەبێ لەوە دڵنیا ببینەوە لەوەی کە دەتوانیی بیکەین بۆ هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت. هەڵسەنگاندنی تۆ بۆ هێزی داعش لە ئێستادا لە عێراق چییە؟ ئایا دەتوانن سوود لەو بۆشایەوە وەبگرن بە هۆی پێکنەهێنانی حکومەتەوە دروست بووە؟

ئالینا رۆمانۆویسکی: لە ئێستادا هەموومان نیگەرانیی سەرهەڵدانەوەی داعشین، لە کاتێکدا رۆڵی ئێمە بووە بە راوێژکاری و هاوکاریکردن و پشتگیری بۆ بەردەوامیدان بە کارکردن لەگەڵ هێزە عێراقییەکان، پێموایە کە ئەو هێزانە چاوکراوە دەبن بۆ داعش، لە کاتێکدا پرۆسەی پێکهێانی حکومەت بەردەوام دەبێت.

سیناتۆر کریس ڤان هاڵن: یەکێکی دیكه‌ لە ئالنگارییەکان بریتییە لە دابەشبوون لە وڵاتەکە، نەک تەنیا لە نێوان میلیشیا شیعەکان، کە کاریگەرییەکی خراپیان هەیە، بەڵکو لەنێوان هێزەکانی دیكه‌ش پێموایە دەبێت دڵنیابینەوە لەوەی کە بەشێوەیەکی خێرا ئەو لایەنانە لەیەک نزیک دەکەیەنەوە.

 

Fly Erbil Advertisment