ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا داوای وه‌ستاندنی شه‌ڕ ده‌كات
له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیكرد به سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا داوای له سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن كرد، ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی رابگرێت و ده‌سته‌به‌ری گه‌یشتنی كۆمه‌كی مرۆیی بۆ لێقه‌وماوان بكات.
چارڵز میچڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیكرد به سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتنه‌وه.
له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا مێچڵ داوای له سه‌رۆكی رووسیا كردووه، ده‌ستبه‌جێ ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له ئۆكرانیا بوه‌ستێنێت و ده‌سته‌به‌ری گه‌یشتنی كۆمه‌كی مرۆیی بۆ لێقه‌وماوان بكات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له تویتێكدا، مێچڵ رایگه‌یاندووه، یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌و په‌ڕی ده‌سته‌واژه‌ی توند، "دوژمنكاری" رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا "ئیدانه" ده‌كات.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا باسمان له ده‌سته‌به‌ری پاراستنی سه‌لامه‌تی و ئاسایشی دامه‌زراوه ناووكییه‌كان كرد.
روونیشیكرده‌وه، په‌یوه‌ندی به‌تینی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی هه‌یه و پشتیوانی بێ پێشینه و چه‌سپاوی یه‌كێتی ئه‌وروپای بۆ دووپات كردووه‌ته‌وه.
بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا یه‌كێتی ئه‌وروپا، پرسی وه‌رگرتنی ئۆكرانیا له یه‌كێتییه‌كه تاوتوێ بكات.
سه‌رچاوه: AFP