سه‌ربازه رووسه‌كان كاروانی تانك و زریپۆشه‌كانیان له نزیك كیێڤ جێ ده‌هێڵن
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی: رووسیا چه‌كداره سوورییه‌كان ده‌گوازێته‌وه بۆ شه‌ڕی دژ به ئۆكرانیا
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایكرد، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له به‌ره‌كانی جه‌نگ له ناوچه‌كانی باكووری ئۆكرانیا رووینه‌داوه و له باشووریش پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی رووسیا زۆر لاوازبووه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، به كه‌ناڵی حوڕه‌ی رایگه‌یاند، "تێبینی هیچ گۆڕانكارییه‌كمان نه‌كردووه له باكوور و ده‌وروبه‌ری كیێڤی پایته‌خت، له خاركیێڤیش جه‌نگێكی خوێناوی به‌رده‌وامه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سه‌ربازانی رووس كاروانی تانك و زریپۆشه‌كانیان له نزیك كیێڤ جێده‌هێڵن و زیانێكی گه‌وره له‌لایه‌ن سوپای ئۆكرانیاوه به كاروانه‌كه‌ی رووسیا گه‌یه‌ندراوه".
له‌كاتێكدا هێزه‌كانی رووسیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن پایته‌ختی ئۆكرانیا گه‌مارۆ بده‌ن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی سوپاسالاری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی رووسیا ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و شاره ده‌كه‌ن.
له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا ژماره‌یه‌ك شاری ئۆكرانیا له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانی، ده‌ریایی و تۆپخانه‌كانی رووسیاوه رووبه‌ڕووی هێرش و بۆردومانێكی چڕ و سه‌خت بوونه‌ته‌وه، به‌گوته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه، تا ئێستا زیاتر له ملیۆنێك و 500 هه‌زار هاووڵاتی ئۆكرانیایان به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێ جێهێشتووه.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی باشووری ئۆكرانیاش، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه گوتی: تێبینی هیچ پێشڕه‌وییه‌كی رووسیامان به‌ره‌و ئۆدێسا (شارێكی ستراتیژییه و به‌سه‌ر ده‌ریای ره‌شدا هه‌ڵكه‌وتووه) نه‌كردووه و هیچ ئاماژه‌یه‌كیش له‌ئارادا نییه، كه جه‌خت له‌وه بكاته‌وه، به‌م نزیكانه كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریاوانی و وشكانییه‌كانی رووسیا به‌ره‌و ئه‌و شاره ئه‌نجام بدرێت.
سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه مۆسكۆ میلیشیاكانی سووریا چه‌كدارده‌كات و ده‌یانگوازێته‌وه بۆ شه‌ڕ، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه گوتی: "رووسیا سوورییه‌كان چه‌كدار ده‌كات، به‌ڵام ناتوانین له‌وه دڵنیا ببینه‌وه كه ئایا ئه‌و چه‌كدارانه تا ئێستا گه‌یشتوونه‌ته ناو خاكی ئۆكرانیا یان نا".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "پێنتاگۆن پشتگیری له هه‌ڵوێستی كۆشكی سپی ده‌كات، له‌وه‌ی كه رێگه به وڵاتانی ناتۆ بدرێت فڕۆكه‌كانی سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت به ئۆكرانیا بدرێن".
بۆ بینینی نوێترین ڤیدیۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا جۆیینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه
H.B