باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە توركیا: لە نەخشەی نوێی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کورد رۆڵی گرنگی دەبێت
"كورد کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ھەر چوار وڵاتی ناوچەكە دەبێت"

K24 - واشنتن
ئێریك ئێلدمان، باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە تورکیا، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان24) لە واشنتن رایگەیاند، نەخشەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەرگیز وەك خۆی نامێنێتەوە، لە دوای شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە عێراق و سووریا. دەشڵێ لە داھاتوودا کورد رۆڵێکی گرنگ و گەورەتری لە ناوچەکە دەبێت.
ئێریك ئێلدمان بە (كوردستان24)ی گوت: "ئەوە روونە کە ناوچەکە وەکو خۆی نامێنێتەوە، لەدوای شەڕ و پێکدادانەکانی عێراق و سووریا و بێگومان، چارەنووسی کوردیش لەو ناوچەیە، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ھەر چوار وڵاتی، ئێران، عێراق، سووریا و تورکیا و داھاتووی کوردیش ھەر چۆنێك بێت، کورد رۆڵێکی گەورەی لەوەی ئێستا لە ناوچەکە دەبێت، جا ئەو رۆڵە چۆن و قەبارەکەی چەند دەبێت، ئەوەیان ھێشتا دیار نییە".