ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌ویست له ئۆكرانیا ده‌ستیكه‌وت
راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خه‌مڵاندنی نوێ ده‌خه‌نه‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مه‌ریكی، دوای نزیكه‌ی دوو هه‌فته له جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا، ده‌ركه‌وتووه "ئه‌فسانه‌ی سوپای رووسیا تێكشكاوه" ئه‌وه نه‌ماوه كه ده‌بووایه وڵاتانی دیكه لێی بترسن.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌و جه‌نگه‌وه، كه له ساڵی 1945ـه‌وه گه‌وره‌ترین جه‌نگی كیشوه‌ری ئه‌وروپایه، ئۆكرانیه‌كان توانیویانه به‌رپه‌رچی زۆربه‌ی هێرشه‌كانی سوپای رووسیا بده‌نه‌وه و به شێوه‌یه‌كی باشیش به‌رگری بكه‌ن.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به پشتبه‌ستن به خه‌مڵاندنه هه‌واڵگرییه نهێنییه‌كان، به رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، ئۆكرانیا توانیویه‌تی فڕۆكه‌یه‌كی رووسی بخاته خواره‌وه كه سه‌ربازانی تێدابووه و ویستوویانه به په‌ره‌شووت دابه‌زن، ژماره‌یه‌كی زۆریش هه‌لیكۆپته‌ر و تانك و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانیان تێكشكاندووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌كارهێنانی مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكی دژه‌تانك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركی بووه.
View this post on Instagram
به گوێره‌ی گوته‌ی به‌شێك له چاودێران، ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توانای سوپای رووسیا تاقیبكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت تا چه‌نده توانای پێشڕه‌ویكردن و به‌رگری هه‌یه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی جه‌نگه‌كه‌ش له ئۆكرانیا، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتووه.
سوپای رووسیا نزیكه‌ی 900 هه‌زار سه‌ربازی هه‌یه و له خزمه‌تدان، نزیكه‌ی 2 ملیۆن سه‌ربازی یه‌ده‌گیشی هه‌یه، ئه‌وه‌ش نزیكه‌ی هه‌شت هێنده‌ی سوپای ئۆكرانیایه، له‌كاتێكدا مۆسكۆ فڕۆكه‌ی جه‌نگی پێشكه‌وتوو و هێزێكی به توانای ده‌ریایی هه‌یه.
"نیویۆرك تایمز" له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه دوای ئه‌م جه‌نگه، چیدیكه سوپای وڵاتانی ئه‌وروپا له هێزه رووسییه‌كان ناترسن وه‌ك ئه‌وه‌ی له پێشوودا هه‌بووه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، رووسه‌كان بۆ دراوسێ ئه‌وروپییه‌كانیان ده‌رخست كه كه‌موكوڕی ستراتیجی هه‌یه و ده‌كرێت له هه‌ر جه‌نگێكدا بقۆزرێنه‌وه كه له داهاتوودا رووده‌دات.
وه‌ك رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌ربازانی رووسی گه‌نجن و هێشتا به‌و شێوه‌یه لێهاتووییان نییه له مه‌یدانی جه‌نگ بتوانن بڕیاری خێرا و یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌تووه كه ڤالێری گیراسیمۆڤ، جه‌نه‌راڵی سوپا هه‌موو شته‌كانی له‌ده‌ست خۆی كۆكردووه‌ته‌وه، بۆ بچووكترین بڕیاریش ده‌بێت سه‌رباز بگه‌ڕێته‌وه لای ئه‌و و بڕیاره‌كانی لێوه‌ربگرێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، مایكل كۆفمان، به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه رووسی له CNA، كه په‌یمانگه‌یه‌كی تایبه‌ته به به‌رگری، ده‌ڵێت: "ده‌توانم بڵێم ئاماده‌كارییه‌كانی رووسیا بۆ جه‌نگێكی راسته‌قینه نزیكه له‌وه‌ی نه‌بووبێت، گیانی مه‌عنه‌وی به شێوه‌یه‌ك نزمه جێگه‌ی باوه‌ڕ پێكردن نییه، ئه‌وه‌ش روونه كه به هێزه‌كان نه‌گوتراوه ده‌نێردرێنه جه‌نگێكی له‌م شێوه‌یه‌یه".
ئه‌و شاره‌زایه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئۆكرانییه‌كان سه‌ركه‌وتووبوونه له چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی مووشه‌كی جاڤلینی دژه تانك بۆ تێكشكاندنی ژماره‌یه‌كی زۆر تانكی رووسی له گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كه.
نیویۆرك تایمز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌رپرسانی پنتاگۆن هۆشداری ئه‌وه‌یانداوه كه سوپای رووسیا هه‌ڵه‌كانیان چاك ده‌كه‌ن و ره‌نگه تاكتیكی جه‌نگه‌كه بگۆڕن و له رێگه‌ی دیكه‌وه گوشاری زیاتر بخه‌نه سه‌ر سوپای ئۆكرانیا، به جۆرێك به لایه‌نی كه‌مه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان زیلینسكی و سوپای ببڕن.