سەرۆک بارزانی: پێزانینم بۆ فیداکاری و رۆڵی بەرزی ئافرەتانی کوردستان هەیە
سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی 8ی مارس پەیامێکی بڵاوکردەوە

K24 – هەولێر
سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی 8ی مارس، رۆژی جیهانی ئافرەتان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "پێزانینم بۆ فیداکاری و ڕۆڵی بەرزی ئافرەتانی کوردستان لە شۆڕش و خەباتی گەلەکەماندا هەیە".
ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی ئاداری 2022، سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی هەشتی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئافرەتانی کوردستان و جیهان کرد.
سەرۆک بارزانی، لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "بە بۆنەی هەشتی مارس پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم. پێزانینم بۆ فیداکاری و رۆڵی بەرزی ئافرەتانی کوردستان لە شۆڕش و خەباتی گەلەکەماندا هەیە".
