وه‌رزشوانێكی رووسیا ئۆكراینه‌كان توڕه‌تر ده‌كات

وەرزشوانێکی رووسی پاڵپشتی وڵاتەکەی دەکات لە جەنگ و ئەمەش کاردانەوەیەکی جیهانی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
سەرەڕای ئەوەی لە سەرتاسەری جیهان لە رووی سۆزەوە پاڵپشتی ئۆکرانیا دەکرێت بەتایبەت لە چالاکییە وەرزشییەکان، بەڵام وەرزشوانێکی رووسی بە بەکارهێنانی دروشمێکی نهێنی پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ جەنگ دەکات و ئەمەش کاردانەوەیەکی گەورە بەدوای خۆیدا دێنێت.
فێدراسیۆنی جیمناستیکی جیهانی رایگەیاند لێکۆڵینەوەکانیان لە دژی ئیڤان کۆلیاک یاریزانی جیمناستیکی رووسیا دەستپێکردووە بەهۆی ئەوەی ئەم یاریزانە 20 ساڵانەیە دوای ئەوەی پلەی سێیەمی لە جامی جیهانی جیمناستیک لە دەوحە بەدەستهێنا پیتی زێتی Z لەسەر درێسەکەی داناوە و لەو کاتەش لە تەنیشت ئیلیا کۆفتۆنی ئۆکرانی راوەستاوە کە ئەم یاریزانە ئۆکرانیە پلەی یەکەم و مێدالیای زێڕی بردەوە، کە پیتی Z درووشمێکی سەربازی سووپای رووسیایە.
ئه‌م كاردانه‌وه‌یه‌ی وه‌رزشوانه رووسه‌كه له كاتێكدایه ئێستا له سه‌رتاسه‌ری جیهان ته‌نانه‌ت له نێوخۆی رووسیاش خۆپیشان ده‌كرێت بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ و خوێنڕێژی، زۆربه‌ی وه‌رزشوانانی جیهان داوای ئاشتی و راگرتنی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وه‌رزشوانه لاوه رووسیه كه پشتگیری شه‌ڕ و هێرشی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات بۆ سه‌ر وڵاتی ئۆكراینا.
