سه‌رۆكی ئۆكرانیا: تا كۆتایی دژی رووسه‌كان ده‌جه‌نگین
هاوشێوه‌ی چه‌رچڵ، زێلێنسكی گوتارێكی له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا پێشكه‌شكرد
K24 - هه‌ولێر:
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، تا كۆتایی شه‌ڕه‌كه دژی رووسه‌كان ده‌جه‌نگین، ئه‌و گوتاره‌ی زێلێنسكی هاوشێوه‌ی گوتاره‌كه‌ی ونستۆن چه‌رچڵ بوو، كاتێك له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له حوزه‌یرانی 1940 پێشكه‌شی كرد.
له چوارچێوه‌ی گوتارێكی بۆ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، له رۆژی یه‌كه‌می هێرشی رووسه‌كانه‌وه تا ئێستا شه‌ڕمان له پێناو وڵاته‌كه‌مان كردووه.
زێلێنسكی راشیگه‌یاند، له شه‌قام، دارستان، وێستگه و ئاسمانه‌وه تا كۆتایی شه‌ڕ دژی رووسه‌كان ده‌كه‌ین.
زێلێنسكی له ناو ئاپۆڕای چه‌پڵه‌رێزانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كۆتایی به گوتاره‌كه‌ی هێنا، كه ته‌واوی ئه‌ندامان وه‌ك چه‌رچڵ وه‌سفیان كرد، كاتێك له ساڵی 1940 بڕیاریدا له فه‌ره‌نساوه بكشێته‌وه دژی نازییه‌كان شه‌ڕ نه‌كات.
جه‌نگی ئۆكرانیا پێی ناوه‌ته رۆژی سێزده‌هه‌مینی، ئاماره‌كان ئاماژه بۆ كوژرانی هه‌زاران هاووڵاتی و سه‌ربازی هه‌ردوولا ده‌كه‌ن، جیا له ئاواره بوونی ملیۆنه‌ها ئۆكرانی.
