کەشناسی: بارانی بەلێزمە دەبارێت
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و باران دەبارێت، لە هەندێک کات و شوێندا بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی بەلێزمە دەبارێت، لەسەر لوتکەی شاخە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن باران دەبارێت.