نێیمار هه‌ڕه‌شه له ریال مه‌درید ده‌كات
نێیمار دا سیلڤا ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك به پلانی به‌رگری یاری ناكه‌ین و خۆیان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، نێیمار دا سیلڤا هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان ده‌ڵێت: لە پێکانە سەختەکەم چاکبوومەوە و 100% بۆ یاریکردن ئامادەم، دەمەوێت بە شێوەیەکی باش هاوکاری هاوڕێکانم بەرامبەر یانەیەکی گەورە بکەم، ئەم یارییە یاریی تەمەنە، پێویستە سەرجەم یاریزانان بە تەواوی بۆ ئەم یارییە ئامادەبن، ئەم یارییە بۆ ئەو یاریزانانەیە کە نازانن ترس چییە، چونکە هەر خولەکێک لە یاریی ریال مەدرید و سانجێرمان لە بێرنابیۆ چێژی خۆی دەبێت و ئەم ساتانە دووبارە نابنەوە پێویستە هەمووان چێژی لێ وەرگرن.
نێیمار گوتیشی: ئێمە بەرامبەر ریال مەدرید بەرگری ناکەین و خۆمان بەدەستەوە نادەین، بە پێچەوانەوە هەموو توانا‌مان بۆ سەرکەوتن بەکار دەهێنین، ئەرکیشمان ئاسانترە، چونکە لە یاریی چوون سەرکەوتین، بۆ ئەم یارییەش رێژەی سەرکەوتنی هەردوو یانە 50% به 50%ـیه، راستە مێسی و مباپێم لە تەنیشتە، بەڵام بە هەمان قاچ یاریی دەکەم و رێگەی یاریکردنم ناگۆڕم، ئێمە کۆمەڵێک یاریزانی باشین، بە یەکەوە بەرگری دەکەین و بە یەکەوەش هێرش دەبەین، چونکە یەک ئامانجمان هەیە ئەویش گەیشتنە بە قۆناغی داهاتوو و بەدەستهێنانی خەونی بردنەوەی چامپیۆنزلیگە.
نێیمار ده‌شڵێت: لە بێرنابیۆ کۆمەڵێک بیرەوەری خۆشم هەیە، لەم یاریگایە گۆڵم کردووە و گۆڵیشم دروست کردووە، دەمەوێت بیرەوەرییەکان دووبارە بکەمەوە، یارییەکە بۆ من و مێسی تایبەتە، چونکە پێشتر لە بارسێلۆنا بەیەکەوە لەم یاریگایە یاریی کلاسیکۆمان کردووە، هەروەها بۆ سێرخیۆ رامۆسیش تایبەتە چونکە دەگەڕێتەوە ماڵەکەی.
بڕیاره ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و، له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی پاریس سانجێرمان بكات، له یاریی چوون ریال مه‌درید به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی دۆڕاند بوو.