بایدن: پوتن رووسیا داگیر ده‌كات
بۆچی پوتن ده‌یه‌وێت رووسیا داگیر بكات؟
K24 - هه‌ولێر:
جارێكی دیكه جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ده‌كه‌وێته ناو هه‌ڵه و له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێت پوتن ئۆكرانیا داگیرده‌كات، گوتی: "پوتن رووسیا داگیر ده‌كات".
چه‌ند جارێكه بایدن له كاتی قسه‌كردندا، هه‌ڵه‌ی له‌وجۆره‌ی به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ری و راستیان بكاته‌وه له میدیاكانی جیهان بڵاوده‌بێته‌وه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا، پوتن گوتی: "رووسیا ناتوانێت دڵی ئێرانییه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت"، له‌كاتێكدا جه‌نگه‌كه له نێوان رووسیا و ئۆكرانیایه و ئێران هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به جه‌نگه‌كه‌وه نه‌بووه.
له نوێترین گفتوگۆی ته‌له‌ڤزیۆنیشدا، بایدن ده‌ڵێت:"پوتن رووسیا داگیر ده‌كات"، دوای ئه‌و قسانه‌ش به‌بێ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه‌ی، ده‌ڵێت: "ئه‌و كاره (داگیركردنی رووسیا كه مه‌به‌ستی ئۆكرانیایه) له دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه رووینه‌داوه".
راست نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه زۆرانه له كاتی قسه‌كردندا، كێشه‌ی سیاسیشی بۆ بایدن دروست كردووه و له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، به "پیاوه خهواڵووهكه" ناوزه‌دی كردبوو.
جۆو بایدن، له 20ی 11ی 1942، له ویلایه‌تی دیلاوێری ئه‌مه‌ریكا له‌دایكبووه و له سه‌ره‌تای 2021، وه‌ك 46ـه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له پشكی دیموكراته‌كان ده‌ستبه‌كاربوو، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ر تره‌مپی ركابه‌ریدا سه‌ركه‌وت.