كچه كوردێك داوا ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له پێشبركێی شاجوانی جیهانی ده‌نگی پێ بده‌ن
K24 – هه‌ولیر
قوتابییه‌كی كوردی شاری رانیه كه له ئۆسترالیا ده‌ژیت خۆی بۆ شاجوانی جیهانی ده‌پاڵێوێت و داوا ده‌كات ده‌نگی پێ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانێت به‌شداری له پێشبركێیه‌كه بكات.
نی‌نا موراد ته‌مه‌ن 21 ساڵه قوتابی بهكالوریوسی په‌روه‌ده و زانست له شاری ئه‌ده‌لایدی ئوسترالیا، وه‌ك كچه كوردێك خۆی بۆ شاجوانی جیهانی پاڵاوتووه، كه له رۆژی هه‌شتی ته‌موزی 2016 له شاری سیدنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و 21 وڵات تێدا به‌شدارن.
نی‌نا موراد سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن له‌م پێشبركێیه رایگه‌یاند: "پێم باشبوو وه‌ك كوردێك به‌شداربم و هه‌وڵ بده‌م ناوی كورد و كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه به گه‌ڵانی جیهانی بناسێنم و هه‌روه‌ها نمایشی كلتووی كوردی بكه‌م".
پێشبركێی شاجوانی جیهانی چه‌ندین مه‌رج و داواكاری هه‌یه كه لیژنه‌یه‌ك بڕیار له‌سه‌ر وه‌رگرتن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی پاڵێوراوان ده‌دات.
نی‌نا موراد به تاقیكردنه‌وه‌ی چانسی خۆی، داوا له هه‌موو كوردێك ده‌كات له‌سه‌ر وێبسایتی www.pageantoftheworld.com ده‌نگی پێ بده‌ن، كه شانازی به كوردبوونی خۆی و گه‌لی كورد و كوردستان ده‌كات.







